English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوشۆ ئەحمەد لاوکە: داکۆکی کارێکی سەرسەخت دەبم لە بەدەست ھێنانی مافەکانی گەلی کورد
2018-04-26 [11:39 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٢٥ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خەلکی کوردستان ئەگەر بیانەوێت کوردستان پارێزن و بەھێزبێت و شەرەف و کەرامەتی کوردستان پاێزراو بێت و خاوەن ئیرادەی خۆیان بن بە بێ یەک و دوو دەبێت لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەلبژێرن.

 

پوشۆ ئەحمەد لاوکە، کاندیدی ژمارە ٢٥ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی من بۆ ھەموو خەلکی بە شەرەفی کوردستان بەگشتی و ھەولێر بەتایبەتی ئەوەیە بۆ ئەوەی پێش چاویان روون بێت و ژیانیان ئاسوودەبێت، دەبێت زۆر بە دیقەتەوە ئاورێک لە چەند سالەی دابردوو بدەنەوە ئاورێک لەو رووداوە ستراتیژیەکانی چەند سالی رابردوو بدەنەوە بۆ ئەوەی کە چونە سەر سندوقەکانی دەنگ دان ویژدانیان ئاسوودەبێت دەنگ بەو لیستە بدەن کە شایستەیە بۆ پارێزگاری کردن لە ھەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان، من پێم وایە خەلکی کوردستان ئەگەر بیانەوێت کوردستان پارێزراو و بەھێزبێت و شەرەف و کەرامەتی کوردستان پارێزراوبێت و خاوەن ئیرادەی خۆیان بن بە بێ یەک و دوو دەبێت لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەلبژێرن، من زۆر شەرەف مەندم تەنھا بەوەی کە لە لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدم.

 

کاندیدی ژمارە ٢٥ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: من وەک شارەزایەک و وەک پیشەی خۆم لە بواری ئەندازیاری نەوت کاردەکەم بۆ بەرێکردنی یاسایەک کە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان بێت لە بواری نەوت و گاز سەرەرای کارکردنم بۆ ھەموو ئەو کێشەو ناکۆکیانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و بەتایبەتیش کێشەی ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان داکۆکی کردن لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەی١٤٠ لە دەستووری هەمیشەی عێراق دا.

 

پوشۆ ئەحمەد لاوکە گووتیشی: داوا لەگەنجان دەکەم کە ھەلنەخەلەتێن بەو پروپاگەندانەی کە لە جێی خۆیان نین و نا بەجێن، ئەو پروپاگەندانەی کە خەلکانک و لایەنێک دەی کەن بۆ ئەوەی لاوان ھەلبخەلەتێنن کە ھیچ بنەمایەکی نیە، بۆ ئەوەی دەنگەکانیان لێوەرنەگرن و خۆیان پێ دەولەمەند بکەن و ھێچیشیان پێناکرێت بۆ گەنجەکانی ئێمە، داوایان لێدەکەم کە ھەل نە خەلەتێن بە بەلێن و متمانەی ئەو لایەنانەی کە بەو پروپاگەندانەی کە ھێچیان بۆ لاوان  پێنیە تەنھا سەرلێ شێواندنیان دەبێت بۆ ئەوەی کە لە لارێیان ببەن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad