English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حیزبی دەعوە باس لەهاوپەیمانێتی لەگەڵ هەندێک لایەنی کوردی دەکات
2018-04-26 [01:44 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرکردەیەکی حزبی دەعوە رایگەیاند، لەگەڵ هەندێک لایەنی کوردستانی پەیوەندیمان بەهێزە و هاوپەیمانێتی پێکدەهێنین.

جاسم بەیاتی، سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند، شانسی حزبی دەعوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەهێزە.

بەیاتی گوتی: هەندێک لایەنی کوردستانی و هاوپەیمانێتی قەرارە بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی، دژی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانن لەلایەن حزبی دەعوەوە، بەڵام لەبەرانبەردا بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی پەیوەندیمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتی بەرهەم سالح و هەندێک لایەنی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهێزە.

 





ئەم هەواڵە 4690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad