English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی ئینێستا دوای ئه‌وه‌ی وازهێنانی خۆی لە بارسێلۆنا راگەیاند
2018-04-28 [05:25 AM]

ZNA-ھەولێر



بە فەرمی ئاندریاس ئینێستای یاریزانی یانەی بارسێلۆنا جێھێشتنی یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.

بە ئامادەبوونی زۆربەی یاریزانانی بارسێلۆنا (تەنیا لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز و عوسمان دێمبلی بە ھۆکاری تایبەتەوە ئامادە نەبوون) ئینێستا لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەتدا رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاند و دووپاتیکردەوە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات، بێ ئەوەی ناوی یانەکە ئاشکرا بکات، بەڵام بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ئەو یاریزانە کەتەلۆنییە روودەکاتە ریزەکانی چۆنگکینگ لیڤانی چینی.

کاپتنی یەکەمی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر ناخۆشە بۆ ئەو، گووتی: قورسە بتوانم ماڵئاواییتان لێبکەم.

ئینێستا تەئکیدی کردەوە کە ئەو بریاری داوە ھەرگیز بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی نەکات بۆیە پەیوەندی بە یانەیەک ناکات کە لە ئەوروپا یاریی بکات، ھەروەھا تەئکیدی کردەوە کە ھەرگیز خۆشەویستی بەرشەلۆنە لە بیر ناکات و تا کۆتایی ژیانیشی شانازی پێوەدەکات.

ئەستێرەی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەشی ئاشکرایکرد دڵتەنگە بەوەی کە باڵۆندۆری بەدەست نەھێناوە بەڵام ئەو خۆشەویستی ھاندەرانی بردۆتەوە.

ئاندریاس ئینێستا ٢٢ ساڵە لە یانەی بەرشەلۆنە لەسەرجەم ئاستەکاندا یاری کردووە و خاوەنی چەندین نازناوی تاکە کەسی و بە کۆمەڵە لەگەڵ یانەکەی، ھەروەھا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیاشدا دوو نازناوی یۆرۆ و نازناوێکی جامی جیھانیشی بەدەستھێناوە.
 





ئەم هەواڵە 9181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad