English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمی.. ئۆنای ئێمری ڕاگەیاند دواین وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس
2018-04-28 [06:14 AM]

ZNA-ھەولێر


 ئۆنای ئێمری راھێنەری یانەی پاریس سانجێرمان چوونی لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانی یانە فەرەنسیەکە ڕاگەیاند.

لە روونکردنەوەیەکی فەرمی ئۆنای ئێمریدا ھاتووە، دوای ئەوەی توانیمان ببینە پاڵەوانی خولی فەرەنسی، ئیدی کاتی ئەوە ھاتووە وازھێنانم لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی پی ئێس جی رابگەیەنم.

ھەر لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا، واتە کۆتایی وەرز  واز لە راھێنەرایەتی یانە فەرەنسییەکە دەھێنم.

ھەروەھا دوێنێ ڕاھێنەرەکە پێش ئەنجامدانی راھێنانەکان سەرجەم یاریزانەکانی کۆکردۆتەوە پێی ڕاگەیاندون کە ئەو لە وەرزی داھاتوەوە لەگەڵیان نابێت و دەست بەرداری پۆستەکەی دەبێت.

ئێمری بە یاریزانەکانی وتوە کە چاوی بە ناسر خلێفی خاوەنی یانەکە کەوتوەو ھەردولا لەسەر ئەوە رێکەوتون کە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لەکار بکێشێتەوە.

ئۆنای ئێمری کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت.





ئەم هەواڵە 8155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad