English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌باس ساڵحی: سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات
2018-04-28 [10:00 AM]

ZNA – تاران


عه‌باس ساڵحی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران، رایگەیاند، سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات.

 

ساڵحی سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی ناوداری جیهان له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: سینه‌مای ئێران هه‌لێکه‌ بۆ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێرانی، به‌و ئه‌زموونه ‌دوور و درێژه‌ی که ‌سینه‌مای ئێران هه‌یه‌تی و ئه‌و به‌رهه‌مه ‌فراوانه‌ی که ‌سینه‌مای ئێران ئاماده‌ی کردووه‌و ده‌یکات. هاتوچووی سینه‌ماکارانی بیانی بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر؛ له‌چه‌ند لایه‌نه‌وه‌، هه‌لێکی بۆ سینه‌مای ئێران پێکهێناوه‌و ده‌یهێنێت. لێره‌دا خاڵێک ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی به‌شداری و ئاماده‌بوونی ئێران له‌بازاڕه‌کانی جیهانیی فیلمه‌؛ ئه‌وه‌ی که ‌سینه‌مای ئێمه ‌ئه‌گه‌رچی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌زموونێکی دوور و درێژی هه‌یه ‌و به‌رهه‌م گه‌لێكی به‌رزتری هه‌یه‌، به‌ڵام که‌شوهه‌وای ئاماده‌بوونه‌که‌ی له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئابووریی سینه‌مادا نه‌وه‌ک له‌چوارچێوه‌ی ئابووریی فێستیڤاڵه‌وه‌ ئه‌و شته‌ی که ‌له ‌ئاستی سینه‌مای ئێران دایه‌، رووی نه‌داوه‌.

 

ساڵحی هه‌روه‌ها گوتی: سروشتییه ‌که ‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و ئاماده‌بوون و هاتوچووی ئه‌و بیانییانه‌ی که ‌له‌م بواره‌دا کاریگه‌رییان هه‌یه‌، ده‌توانێت به‌ئابووری سینه‌مای ئێران له‌بواری بازاڕه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌روه‌ها به‌شداریی سینه‌ماکارانی بیانی له ‌که‌شوهه‌وای فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا بۆ وتووێژی هاوبه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت؛ ئه‌و وتووێژه‌ هاوبه‌شانه‌ی که ‌هه‌م له‌بواری فێرکاری و هه‌میش له‌بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌بێت که‌ سینه‌مای ئێمه‌ئاستی به‌رزتر بێته‌وه‌، هەروەها سینه‌مای جیهانی له ‌ده‌فرایه‌تی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران زیاتر له‌رابردوو ئاگادار ببێت.

 

روونیشیکردەوە، له‌وه ‌ده‌چێت له‌بواری بازاڕ و له‌بواری بەرهەمهێنانی فیلم به‌شێوه‌یه‌کی پیشه‌یی له‌سینه‌مای ئێراندا و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که ‌سینه‌مای ئێران به‌سینه‌مای جیهانی ده‌دات، ئه‌م هاتوچوویانه‌ ده‌توانێت یه‌کجار کاریگه‌ر بن.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27 ئەم مانگە له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad