English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی فیلمی دکیۆمێنتەری رۆما کێبڕكێ دەکات
2018-04-28 [12:37 PM]

ZNA – هەولێر


فیلمی (ئەیلان)ـی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بە سپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لە ئیتاڵیا بەشداری دەكات.

 

جوبرائیل ئەبوبەكر بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند، فیلمی (ئەیلان) لە فێستیڤاڵی فیلمی دکیۆمێنتەری رۆما لە ئیتاڵیا بەشداری دەكات و كێبركێی بردنەوەی خەڵات دەكات.

 

گوتیشی، چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئالانی كوردی دەكاتم کاتێک لە سووریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی.

 

ئەم بەرهەمە لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری میوزیکی فیلمەكەی جێبەجێكردووە، هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردووە.

 

دوایین فیلمی جوبرائیل ئەبوبەكر بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) بوو كە لە ژمارەیەک فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌ و چەند خەڵاتێکی بەدەستهێنا.

 

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ـەوە كاری سینەمایی دەکات و لە نزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بووە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە، لە ساڵی 2010ـەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

 

 

 





ئەم هەواڵە 8329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad