English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆلی وەرزش ھیچی کەمتر نی یە لەناساندنی میللەتان بە جیھان 
2018-04-28 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەرۆک بارزانی چەندین جار ئەم ووتەیەی دووپات کردۆتەوەو ئاماژەی بەوە داوە کە وەرزش ڕۆڵێکی گەورە دەبینێ بۆ ناساندنی گەلان و لەیەکتر نزیک کردنەوەی نەتەوەکان و تەنانەت زۆر جاریش دەبێتە ھۆی کوژاندنەوەی ئاگری شەڕێگی گەورەی نێوان وڵاتان و بەرپاکردنی ئاشتی و گفتووگۆ..

ئەوەتا ھەردوو وڵاتی کۆریا(باکوورو باشوور)دوای ناکۆکیەکی گەورەی نێوانیان و گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندیەکان بینیمان لە ئۆڵۆمپیادی زستانە لەژێر یەک ناوو یەک ئاڵا بەشداریان کردو یاریزانەکانیان دەستلەملانەی یەکتری بوون ھەر ئەوەش وایکرد ڕێگا خۆش بکرێ تا  دوای شەستو پێنج ساڵ سەرۆکی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشووری کردو ھەنگاویان نا بەرەو ئاشتی و پێکەوە ژیان.
ـ جۆرج ویا یاریزانی ھەڵبژاردەی لیبریا بوو لە ئەوروپاش لەچەند یانەیەک یاری کرد دواتریش خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ووڵاتەکەی کاندید کردو ئێستا سەرۆکی وڵاتە.
ـ ساموێل ئیتۆی یاریزانی ھەڵبژاردەی کامیرۆن و چەند یانەیەکی ئەوروپا بەھۆی زۆری ھەوادارانی ۆە بەوەرزش کۆی کردۆتەوە بە نیازە خۆی بۆ سەرۆکی ووڵاتەەی کاندید بکات.
ئەمڕۆش لە ئەوروپا باسی گەرمی ڕۆژنامەو کەناڵەکان لەسەر یاریزانی میسری و یانەکانی ڕۆماو لێڤەرپۆل(محمد سەڵاح)ە کەئەویش دەتوانی بە وەرزش و یاری تۆپی پێ نموونەیەکی جوان بێ .لەکۆتایی دادەڵێم وەرزش باڵێۆزێکی راستەوخۆی گەلانەو یاریزانان و وەرزشوانان دەتوانن بە پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزو خوڕەوشتێکی جوان ببنە نوێنەری یانەو وڵاتەکانیان تا ئەوەی بە شەڕو دانوستان ناکرێت وەرزش تەواوی بکات.





ئەم هەواڵە 10624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad