English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەلبژاردن کێشە دەخاتە نێوان شیعەکان
2018-04-28 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر


هادى عامرى، سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح كه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران پێكهاتووه‌، وه‌ڵامى تۆمه‌ت و هێرشه‌كانى موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه‌ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ناوى حه‌شدى شه‌عبى بۆ بانگه‌شه‌ به‌كار ناهێنن.

 

 (موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له‌ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كێك له‌ شوێنه‌كه‌وتووانى ڕه‌وته‌كه‌ى، نووسیویه‌تى: "به‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێم، زۆرجار گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانتان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینم، له‌ بانگه‌شه‌كاندا ناوى حه‌شدى شه‌عبی ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگی زیاترى پێ كۆ بكه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌شێكتان جگه‌ له‌وه‌ مێژوویه‌كی شه‌ریفانه‌ى نییه‌".

 

له‌وه‌ڵامدا، هادى عامرى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح، ڕای گه‌یاند: "ئێمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌ڕی داعشمان نه‌كردووه‌، ناشمانه‌وێت كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پاداشتمان بداته‌وه‌".

 

هه‌روه‌ها گوتیشی: "نامانه‌وێت كه‌س بۆچوونى خۆینمان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێبڵێت، پرۆژه‌ى ئه‌مڕۆی ئێمه‌ حه‌شدى شه‌عبی نیه‌".

 

به‌ڵام موقته‌دا سه‌در، له‌لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ قۆستنه‌وه‌ى ناوى حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاخیبوونه‌ له‌ گوته‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان (عه‌لى سیستانى) و سه‌رجه‌م مه‌رجعه‌كانى تر، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێكى ژیر هه‌بێت ڕازی بێت به‌وه‌ى شه‌ڕى دژ به‌ داعش بكرێته‌ بابه‌تێكى بانگه‌شه‌".





ئەم هەواڵە 4825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad