English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیومان رایتس وۆچ: حەشدی شەعبی خەڵکی موسڵ بەکۆمەڵ سزادەدات
2018-04-28 [08:58 AM]

ZNA- ھەولێر


چەکدارانی رێکخراوی بەدر لە رۆژئاوای موسڵ سزای بەکۆمەڵی دانیشتووانی ناوچەی بەعاج دەدەن، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای موسڵ رێگە لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەگرن کە کەس یان کەسانێکیان لەنێو رێکخراوی داعشدایە. 

بەگوتەی هیومان رایتس وۆچ، بەرپرسانی حەشدی شەعبی چەندینجار هەڕەشەیان لە سەرۆکهۆزەکانی ناوچەکە کردووە کە لەڕووی مەزهەبییەوە سونین. هیومان رایتس وۆچ بەپێویستی دەزانێت دەسەڵاتدارانی عێراق وەڵامی ئەو هەڵاواردن و جیاکارییانە بدەنەوە کە لە عێراقدا روودەدەن.  

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا بە بەڵگەوە باس لەوە دەکات کە هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە رێکخراوی بەدر، لە ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ رێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکەن کە کەسێکیان لەنێو رێکخراوی داعشدا بووبێت. 

ئەو بەڵگەیەی کە هیومان رایتس وۆچ بڵاویکردووەتەوە، بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە،  تێیدا دەیسەلمێنێت لەو مانگەدا چەند بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لە قەزای بەعاج کە دەکەوێتە رۆژئاوای موسڵ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرۆکهۆز  و ریشسپییانی ناوچەکە کۆبوونەتەوە و تێیدا جەختیان لە چەندین خاڵ کردووەتەوە: 

- دەبێت هەموو موختاری گەڕەکێک ناوی ئەو داعشانە بنووسێت کە گەڕاونتەوە ناوچەکە. 

- دەبێت زانیاری لەبارەی کەسانی گومانلێکراو بدات، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە. 

- دەبێت هەموو سەرۆکهۆزێك ناوی ئەو داعشانە رابگەیێنێت کە دەگەڕێنەوە بۆ نێو هۆزەکەی. 

- هەر ژنێک هاوژینەکەی لەنێو داعشدا بووبێت، دەبێت دەزگا هەواڵگرییەکان لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق ئاگاداربکاتەوە. 

- هەر کەسێک کەسوکاری لەنێو داعشدا بووبێت و بەڵگەی ئەمنی بۆ مۆرکرابێت، دەبێت موختارەکانی دیکە زانیاری لەسەر بدەن. 





ئەم هەواڵە 4483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad