English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم خواردنانه‌ ڕێگری لە مەیینی خوێنت بکە
2018-04-29 [05:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر



مەیینی خوێن بەهۆی زۆر دانیشتن و بەکارهێنانی دەرمان و زیادبوونی تەمەن یاخود بەرزی پەستانی خوێنەوە ڕوودەدات، بۆ ڕێگریکردن لێی پێویستە گرنگی بدرێت بە خواردنی ماسی و جاترە و زەیتون، هەروەها وەرزش ئەنجامبدرێت.

 ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێگایەکی بۆ ڕێگریکردن لە مەیینی خوێن خستووەتەڕوو.

خواردنی بیبەری سوور، زەردەچەوە، جاترە و زەنجەفیل ڕێگرییەکی باش دەکەن لە مەیینی خوێن.

میوەکان و سەوزە بەگشتی ڕێگریدەکەن لە مەیینی خوێن و بەتایبەت ترێ و ئەنانەس و پرتەقاڵ و زەیتون.

بەگوێرەی توێژینەوەکان لە زانکۆی هارڤارد دەرکەوتووە ماسی و ئەو خۆراکانەی ڕۆنی ئۆمێگا ٣یان تێدایە دژە مەیینی خوێنن وەک سپێناخ، زەیتی گەنمە شامی، تۆوی کەتان و گوڵەبەڕۆژە.

لە هەمان توێژینەوەدا دەرکەوتووە بوونی ڤیتامین E لە خۆراکی ڕۆژانەدا ئاستی مەیینی خوێن زۆر کەمدەکاتەوە وەک بادەم، برۆکلی، کیوی، ئاڤۆگادۆ، هەروەها دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و ئەنجامدانی وەرزش ڕێگریدەکەن لە مەیینی خوێن.





ئەم هەواڵە 10003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad