English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..یۆڤانتۆس لە دواخولەک سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا
2018-04-29 [06:06 AM]

ZNA-ھەولێر



لە یاریی لوتکەی ھەفتەی ٣٥ی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کرد.

لە یارییەکی پڕ تام و چێژدا یانەی یۆڤانتۆس رەتیکردەوە دەستبەرداری نازناوی خولی ئیتاڵیا ببێت و یاری لوتکەی لە ئینتەرمیلان بردەوە و پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد.

لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی ١٣ دۆگلاس کۆستا یۆڤانتۆسی بە گۆڵێک پێشخست، دواتر لە خولەکی ١٥ ڤیسینۆ لە ئینتەرمیلان بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو ئەمەش کارەکەی بۆ یانەی ئینتەرمیلان قورستر کردوو گێمی یەکەمی یاریەکە ١-٠بە سودی یۆڤانتۆس کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ئینتەرمیلان توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٢ و ٦٥ لە لایەن ئیکاردی و بارزالی بە ھەڵە تۆمار بکات و ٢-١ پێشبکەوێت.

دواتر لە خولەکەکانی ٨٧ و ٨٨ یانەی یۆڤانتۆس توانی دوو گۆڵ لە لایەن ھەریەکە لە گوادرادۆ و ھیگواین تۆمار بکات و یاریەکە ٣-٢ بباتەوەو ئەم ھەفتەیەش پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات.

لەگەڵ بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە، یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بۆ ٨٨ خاڵ بەرزکردەوە.





ئەم هەواڵە 4348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad