English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ... پیاوێكی ئاینی شیعەكان دەنگدان بەلیستەكەی هادی عامری حەرام دەكات
2018-04-29 [06:54 AM]

ZNA - هەولێر


پیاوێكی ئاینی سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حەرامه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌نگ به‌ لیستێك بدات كه‌ ناوى حه‌شدى شه‌عبى به‌كار بهێنێت بۆ بانگه‌شه‌.

پیاوە ئاینیەكە گوتیشی: كه‌ لیستى فه‌تح  به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سه‌ركرده‌ی میلیشیای به‌در، ناوى حه‌شدى شه‌عبى به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ده‌سه‌ڵات.

هه‌روه‌ها رونیشیكردەوە : "زۆرێك له‌وانه‌ى له‌ لیستى فه‌تحن، یان گه‌نده‌ڵه‌ یان تیرۆریست" نموونه‌ى هادى عامرى هێنایه‌وه‌، كاتێك له‌كابینه‌ى پێشوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق بوو، گوتیشی: "جارێك كوڕه‌كه‌ى له‌ به‌یرووت بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواكه‌وت، فڕۆكه‌یه‌كی له‌نیوه‌ى ڕێگا گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌یرووت".

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ پێشتر به‌رامبه‌ر سوننه‌كان چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستییانه‌ى كردووه‌ و ناونراوه‌ "هادى درێل" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ى، به‌ درێل گه‌نجانى سوننه‌ مه‌زهه‌بى كوشتووه‌.

 





ئەم هەواڵە 7270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad