English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن
2018-04-29 [07:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئاسن پێکهاتەیەکی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش، چونکە ئەم ئاسنە یارمەتی گەشە و دەستکەوتنی وزە و دروستبوونی شانە و هۆڕمۆنات دەدات، لەهەمان کاتیشدا خانەکانی پێست و قژ و نینۆک دەپارێزێت.

ئەو کەسانەی کەمخوێنن دەتوانن ئەم میوانە بخۆن، چونکە سەرچاوەیەکی باشی ئاسنن:
-هەڵوژە: یەک کوپ هەڵوژە نزیکەی 3 ملیگرام ئاسنی تێدایە واتە 17٪ پێداویستی ڕۆژانەی لەشی مرۆڤ بۆ ئەم مادەیە دابیندەکات لە هەمان کاتدا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین B6.

-قەیسی وشککراو: هەڵبژاردەیەکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، لە هەمان کاتیشدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشە.

-مێوژ: دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامینات و ڕیشاڵ و ئاسن کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروستبوونی خڕۆکە سورەکانی خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو بەشەکانی لەش.

-هەنجیری وشککراو: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و ئاسن و ڕیشاڵی خۆراکی و 2.03 ملیگرام ئاسنی تێدایە، لە هەمانکاتدا ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن نزم دەکاتەوە و لە نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت.

-گوێزهندی وشککراو: بڕێکی زۆر چەوری تێرکەر و زەیتی سروشتی تێدایە، دەتوانیت بە بڕێکی گونجاو بیکەیتە سیستەمی خۆراکیتەوە، دەوڵەمەندە بە ئاسن و مس و یارمەتی دەردانی خرۆکە سورەکانی خوێن دەدات.





ئەم هەواڵە 8080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad