English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنشلۆتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای رەتکردەوە
2018-04-29 [08:42 AM]

ZNA-ھەولێر



ئەمڕۆ رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە ئەنشلۆتی رەتیکردۆتەوە پۆستی مەشق و راھێنانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا وەربگرێت.


لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا ھەریەکە لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت و کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ،ئاشکرایان کردووە  ئەنشلۆتی ئەو ئەرکەی رەتیکردۆتەوە.


لە چەند رۆژی رابردوو میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە لە ماوەی رابردوودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا گفتوگۆی لەگەڵ ئەنشلۆتی کرد بۆ ئەوەی پۆستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەکە وەربگرێت، بەڵام رۆژنامەی کۆریێری دێللۆ سپۆرت دەڵێت، ھەوڵەکان لەگەڵ ئەو ڕاھێنەرە شکستیان ھێناوە.

تا ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا بەدوای راھێنەرێک دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگەی پیرۆڤێنتۆرا بگرێتەوە، کە دوای شکستھێنان لە گەیشتن بۆ مۆندیال لە ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.

ھەر بە پێی زانیاریەکانی رۆژنامەکە مانچینی و رانێری  پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی مەشق و راھێنانی ئیتاڵیا بەڵام مانچینی زۆر زۆر نزیکەو لەوانەیە لە چەند رۆژی داھاتوو ببێتە راھێنەری ئیتاڵیا.
 





ئەم هەواڵە 8191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad