English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2018-04-29 [11:40 AM]

ZNA- ھەولێر


پێش رووبەروو بوونەوەی یانەی بایەرن میونشن لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ھاندەرانی یانەی شاھانە ھەواڵێکی خۆشییان پێگەیشت . 

لە راھێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدرید ھەریەکە لە یاریزانان ئیسکۆ و ناتشۆ گەڕانەوە راھێنانی بە کۆمەڵ و پێشبینی دەکرێت بەشداری یارییەکەی بایەرن میونشن بکەن . 

ھەرچەندە دوێنی رۆژنامەی مارکای نزیک لەیانەی شاھانە رایگەیاند : ئیسکۆ بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە , بەڵام ئەمڕۆ بەشداری راھێنانەکانی کرد. 

لە ئێستادا سەرجەم یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەیان لەبەرامبەر یانەی بایەرن میونشن ئامادەن , تەنھا کارڤاخاڵ پێکانی ھەیە و بەتەنیا لە ھۆڵی وەرزشی لەژێر سەرپەرشتی تیمی پزیشکی راھێنانی کرد. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad