English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی جوتیاران ده‌كرێـت
2018-04-29 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر بۆ ساڵی 2017  هاتووە لە ماوەی دوورۆژی داهاتوو دابەش دەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم ئاشكراشیكرد، سبەی دووشەممە 30ی نیسان دەست بە دابەشكردنی 11 ملیار و 661 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر دەكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دوای ئەوەی چەكەكانیان لە بانكی قەڵا لە هەولێر پێ دەدرێت، پارەكە دابەش دەكرێت، دوورۆژ بەردەوام دەبێت.

روونی كردەوە، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر بۆساڵی 2016  كە بڕەكەی 30 ملیار دینارە دەگات و پاشان جوتیاران ئاگادار دەكەنەوە بۆ وەرگرتنی پارەكانیان.

ئەو پارەیە هی گەنمی جووتیارانی پارێزگای هەولێرە بۆ ساڵی 2017، کە پێشووتر بەشی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک ڕەوانەکراوە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 14161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad