English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی بالای حەشدی شەعبی کوژرا
2018-04-29 [09:23 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/ 4/ 2018 ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، ڕای گه‌یاند، هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی ده‌سته‌كه‌ و به‌سه‌ختى بریندار كراوه‌، كه‌مێك پێش ئێستاش، ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ست دا.

 

ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو، كه‌ قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی حه‌شد شه‌عبى له‌هێرشێكدا له‌ شارى به‌غدا، به‌سه‌ختى بریندار كرا و به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرا.

دواى مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گولـله‌ به‌ر سه‌رى كه‌وتبوو، زوبه‌یدی گیانى له‌ده‌ست دا.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى ئه‌و به‌رپرسه‌ و له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ته‌قه‌یان لێكردووه‌ و كرده‌وه‌كه‌ش به‌تیرۆریستى دانراوه‌.





ئەم هەواڵە 7726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad