English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی بۆینباخەکەی عەبادییەوە رێگا نادرێت لەم شوێنە بانگەشە بکات
2018-04-29 [09:27 AM]

ZNA- ھەولێر


شاره‌وانى پارێزگاى قوم، كه‌ به‌ناوه‌ندی حه‌وزه‌ى شیعه‌ له‌ ئێران داده‌نرێت، ڕێگه‌ نادات پۆسته‌ره‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیستی نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان دابنرێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، كه‌ عه‌بادى بۆینباخى له‌ مل دایه‌ و ئه‌وه‌ش لاى شیعه‌كانی ئێران، ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌.

 

تۆڕی هه‌واڵیی "ئیره‌م"ى میسڕى بڵاوی كرده‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى لیستى نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ ئێران چه‌ند جارێك به‌ فه‌رمى داواى له‌ شاره‌وانى قوم كرد ڕێگه‌یان پێبدرێت پۆسته‌ره‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام داواكانیان ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش وێنه‌كانى عه‌بادی، سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یه‌ كه‌ بۆینباخی له‌ مل كردووه‌.

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕه‌وه‌ندى شیعه‌ له‌ شارى قوم نیشته‌جێن، بۆیه‌ كاندیدانى لایه‌نه‌ شیعه‌كان، گرنگیی زۆر به‌و شاره‌ ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه‌ دوو ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌و شاره‌ كراونه‌ته‌وه‌.

 

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌سه‌رده‌مى كه‌وتنى شا (محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى) له‌ ساڵى 1979ـه‌وه‌، به‌هۆى فه‌توایه‌كی (خومه‌ینی)ـیه‌وه‌، ڕێگه‌ ناده‌ن بۆینباخ له‌ مل بكرێت، بیانووه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، گوایه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى خاچى كریستانه‌كان دروستكراوه‌.





ئەم هەواڵە 7648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad