English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک بزانە
2018-04-30 [05:24 AM]



شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی تووشبووان بەم نەخۆشییە خانمانن.


بەپێی ئامارەکان لە ھەر 8 ژن لە ئاستی جیهاندا یەک ژن تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت، بۆیە پێویستە خانمان لە تەمەنی 30 ساڵەییەوە ساڵانە پشکنین بۆ سینگیان بکەن.


پسپۆڕان لەسەر مەترسییەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە روونی دەکەنەوە، خۆپاراستن لەم نەخۆشییە ئەستەم نییە، لە هەمان کاتدا نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک زیاتر تووشی ئەو خانمانە دەبێت کە تووڕە و زوو هەڵدەچن، هاوکات دڵەڕاوکێشیان زۆرە، هەروەها ئەو خانمانە کە بە هیچ شێوەیەک سوود لە خواردنی میوە وەرناگرن چەند هەنگاو لە شێرپەنجەی مەمک نزیک دەبنەوە، واتە سوود وەرگرتن لە خواردنی میوە لەم نەخۆشییە دەتانپارێزێت.


جێی باسە ئەو خۆراکانە کە رێژەی کالۆرییان زۆرە، هۆکارێکە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە و پێویستە لە خواردنە پڕ کالۆرییەکان پارێز بکەن.





ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad