English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌شت به‌ڵگەفیلمی بیانی له ‌فێستیڤاڵی فه‌جر نمایشکران
2018-04-30 [11:12 AM]

ZNA – تاران 


هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له ‌به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر دووربین"ـی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایشکران.

 

فیلمەکان بەرهەمی وڵاتانی ئوستتالیا، چیک، به‌ریتانیا، ئۆکراینا و پۆڵه‌ندا بوون.

 

"چیرۆکی زه‌ماوه‌ندێک" A Marriage Story له ‌ده‌رهێنانی هلێنا ترێشتیکۆڤا لە وڵاتی چیکەوە له ‌فیلمه ‌وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌م به‌شەیه بوو.

 

"شین" له ‌ده‌رهێنانی کارینا هۆڵدن لە ئوسترالیایەوە بەشداربوو ‌که ‌تێڕوانینێکی وردبینانه‌ی ‌بۆ بابه‌تی ژینگه‌و به‌تایبه‌ت پیسبوونی ئاو هه‌یه‌.

 

"ئێلدۆرادۆ" له ‌ده‌رهێنانی مارکۆس ئیمهۆف به‌رهه‌می وڵاتانی سویسرا و ئه‌ڵمانیایه‌و باسی بابه‌تی په‌نابه‌ران ده‌کات.

 

فیلمی "ده‌ریا له‌دوور مه‌وداوه‌ له ‌ئێمه ‌ده‌ڕوانێت" له ‌ده‌رهێنانی مانۆئێل مۆنیۆز ریواس به‌رهه‌می وڵاتانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندایه‌.

 

جگە لەم فیلمە چەند فیلمێکی دیکەی بیانی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا بەشداربوون.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 8449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad