English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەندیل فریای ئەردۆغان دەکەوێ!
2018-04-30 [11:18 AM]

نووسینی: ئاسۆ حاجی


لەو کاتە گرنگە و لەو قۆناغە یەکلاکەرەوەیە کە ئەردۆغان لە بەردەم ترسی لە دەستچوونی کورسی سەرۆکایەتی کۆمارە،لە دەست چوونی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ئەردۆغان نەک تەنھا ژیان و ئایندەی سیاسی پێوە بەندە بەڵکو ئایندەی تورکیاشی پێوە بەندە چونکە دۆڕانی ئەردۆغان لەو ھەڵبژاردنە واتا یان ئامادەبوون لە بەردەم دادگا یان بەجێھێشتنی تورکیا و ژیانی ئاوارەیی.
 ئیستا کە تورکیا بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەچێ و ئەردۆغان لە ترس و نیگەرانی دۆڕاندا ھەڵبژاردنەکەی ھێنایە پێش چونکە دەزانێ ھێشتا ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە چەپ و ئیسلامی و کوردەوە دەلەمەن و ھێشتا نەگەیشتوون  توانای ڕوبەروبوونەوەی ئەویان نیە،ئەوەش ھۆکاری سەرەکی ھێنانەپێشی ھەڵبژاردنە چونکە دەزانێ ڕکابەرەکانی ساڵێکی دیکە لە ئێستا بەھێزتر دەبن و گەلانی تورکیاش باشتر لە ئەردۆغان تێدەگەن کە بۆتە بەشێک لە فکر و ئەجێندای باخچەلی ئەو فکرەی تورکیای لە شەڕێکی توند و ئابوریەکی ناسەقامگیر ھێشآتۆتەوە.
دەبوایە قەندیل باشترین دەرفەت لەو ترس و دڵەڕاوکێیەی ئەردۆغان و نزیک بوونەوەی ھێزە ڕکابەرەکانی لە یەکدی وەرگرێ،ھیچ نەبێت کاری جدی بۆ شکست پێھێنانی ئەردۆغان بکات، تەواو پێچەوانەی ئەوە بڕیار دەدا بە کاندیدکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئەوە جگە لە پەرت کردنی ئەو توانایانەی کە دەیانەوێ ڕوبەڕوی ئەردۆغان ببنەوە زیاتر نیە،بڕیارێکی لەو شێوەیە دابڕاندنی دەنگی کوردە لە دەنگی چەپ و ئەو ئیسلامیانەی چیتر ناتوانن تەحەمولی حوکمی تاکڕەوانەی ئەردۆغان بکەن.
پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٤ کە ئەو دەم دەمیرتاش کەسێکی ئازاد بوو و وەک کەسایەتیەکی سەرکەوتو و خۆشەویست لە ناو کۆمەڵی کوردەواری پێگەی رۆژ بە رۆژ بەھێزتر دەبوو فڕێی دایە ناو ڕکابەری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەردەم ئەردۆغاندا بەڵام لە کۆتاییدا ئەردۆغان سەرکەوت و دەمیرتاش و کوردیش ھیچیان پێ نەبڕا،ئەو دەم باشتر بوو پاڵپشتی ئەردۆغان بکرێ نەک دوژمنایەتی چونکە ئەردۆغان پێویستی بە کورد ھەبوو لە بەرامبەر تورکە شۆڤینیەکان کە باخچەلی و حیزبەکەی سەرکردایەتیان دەکردن و ئەو کات جەھەپەش بە پیکی باخچەلی ھەڵدەپەڕی.
ئێستا ئەنجامی کاندیدکردنی دەمیرتاش وەک جاری پێشوو ئاشکرایە،چونکە ھاوکێشەکە ئاسانە و ئاڵۆز نیە،تورک لەو سەری چەپەوە تا ئەو پەڕی ڕاست دەنگ بە بەربژێرێکی کورد نادەن ھەرچەندە مرۆڤ دۆست و کەسێکی لێوەشاوەبێت،لە ناو کوردانی باکوریشدا کاندیدە کوردەکان شانسیان ئەوەندە نیە دەنگی ھەموو کوردان بەدەست بێنن چونکە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری کورد بەرژەوەندیان بە دەوڵەت و حیزبە تورکیەکان گرێدراوە.
ئەو جارەیان کە پێویستە کورد بە ئەو پەڕی توانایەوە دژایەتی ئەردۆغان بکات و بچێتە پاڵ ئەوانەی دیکە،قەندیک خەریکە پێچەوانەی ئەوە ھەڵدەبژێرێت و لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کوردێک دەخاتە ناو پێشبڕکێیەکە کە چاوەڕوان دەکرێ دەنگی سێ ملیۆن کەس زیاتر ببات،ئەو ژمارەیش بۆ ئەردۆغان یان ڕکابەرە سەرکیەکەی ڕەنگە ببێتە ھۆی یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە.
ئەو بڕیارەی قەندیل ئەگەر بیدات دەچیتە سەر بڕیارە ھەڵەکانی دیکەی کە لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی٢٠١٥ دەستی پیکرد کە ھەدەپە توانی ٨٠ کورسی پەڕلەمانی تورکیا بباتەوە و ئەوکات ئەکەپە و ئەردۆغان دەستی ھەدەپەیان ماچ دەکرد حکومەتی لەگەڵ پێکنھێنن و ببنە ھاوبەشی دەسەڵات کە پڕۆسەی ئاشتی باش چووبووە پێش و باسی گواستنەوەی عەبدوللا ئۆجەلان دەکرا لە زیندان بۆ کۆشکێک کە تێیدا لە ژێر نیشتەجێبوونی ناچاری دابێ بەڵام بتوانێ کاروباری حیزبەکەی بەڕێوە ببات.
تا رۆژی بەر لە ھەڵبژاردن ٦ حوزەیران دەمیرتاش مکوڕ بوو لە سەر ئەوەی کە بەشداری لە حکومەتی ئەکەپە ناکەن،بەڵام ڕۆژی دواتر دوای دەنگدانی دەمیرتاش ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن گفتوگۆ دەربارەی پێکھێنانی حکومەت لەگەڵ ئەکەپە بکەن،بەڵام قەندیل نەیھێشت تەمەنی ئەو لێدوانەی بگاتە ئێوارە کە لەلایەن دوو بڕیار بەدەستی قەندیل جەمیل بایک و دۆران کالکان بە توندی وەڵامی دەمیرتاش درایەوە ڕایەنگەیاند دەمیرتاش ئەو پیاوە نیە ئەو جۆرە بڕیارانە بدات.
ئەو ھەڵوێستەی قەندیل چەند پاشەکشێی بە پرسی کورد کرد لە باکوری کوردستان تا ئەو ڕادەیەی لە بەردەم کارەساتی ھێرشکردنە سەر عەفرین پەکەکە توانای کۆکردنەوەی چەند ھەزار کەسێکی نەما، بەھەمان شێوە ئەردۆغانی ھاندا بۆ ئەوەی وەھمی ژیاندنەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و بوون بە خەلیفە بکاتە ڕاستی و کاری بۆ بکات.
 ئەردۆغان کە فڕێدرایە باوەشی باخچەلی ئیستا پەنجەکانی لە جیاتی نیشانەی (رابیعە) فێری دروست کردنی ئاماژەی گورگە بۆرە بووینە کە ڕەمزی شۆڤینیەتی تورکە،بۆیەشە ئامادەیە لە ئەتاتورکێکی دیکە بێ ئەگەر خەلیفایەتی بۆ نەچووە سەر.قەندیل
 





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad