English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سڵاوێکی وەرزشی بۆ پارت و کاندیدە بەڕێزەکان 
2018-04-30 [12:42 PM]

ZNA- ھەولێر 




لای ھەموومان ئاشکراو ڕوونە کە لە ١٢ی مانگی٥ بڕیار وایە ھەڵبژار دنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت و ھەموو حیزب و لایەنەکان ئامادە باشیان کردوەو ھەر لیستەو ژمارەیەک کاندیدی لە ھەموو بوارە جۆر بە جۆرەکان ھەڵبژاردووەو ڕۆژانەش شار و شارۆچکەو گوندو تەنانەت بازارو کۆڵانەکان جرمەیان دێ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن...  

ھەروەھا  تیڤیەکانیش بۆنەتە مەیدانی ساخ کردنەوەی کاڵاکانی کاندیدان وھەر کاندیدەو بەرنامەو پڕۆگرامی خۆی دەخاتە ڕوو. 
تا ئێرە دۆخەکە ئارامەو ئاسایی یە بەڵام من دوو تێبینی دەخەمە ڕوو بۆ حیزبەکان و لایەنەکان ئەگەر دەتانەوێ دەنگی زیاتر بێنن و جەماوەر لەگەڵتان بێ و دەنگتان پێ بدەن 
١ـ بواری وەرزش لە بیر مەکەن بەداخەوە یەک کاندید نابینم تۆزقاڵێک لەوەرزش بزانێت و گیانی وەرزشی تێدابێت تا وا بکات وەرزشوان و وەرزش دۆستان دەنگی پێ بدەن
. ٢ ـ لەبەرنامەی ھیچ کاندیدێک گوێ بیست نەبووم بڵێ بەرنامەم ھەیە بۆ ژێرخانی وەرزشی کوردستان و گرینگی دان بە یاریگاو چاک کردنی بارودۆخی یانەکان و وەرزش و وەرزشوانان. 

بۆیە لە کۆتاییدا داوا لە حیزب و لایەنەکان و لیستەکان دەکەم گرینگی بدەن بە وەرزش و با کاندیدتان ھەبێ کەسانی دیار بن لە وەرزشی کوردستان تا لاوان و وەرزش دۆستان دەنگتان پێ بدەن.

کمال یوسف عبداللە
 





ئەم هەواڵە 9523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad