English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆڕاتا چێلسی جێدەھێلێت 
2018-04-30 [01:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەلڤاڕۆ مۆڕاتا ھێرشبەری یانەی چێلسی لە بارودۆخی خۆی لە یانەی چێلسی بێزارە و بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی لەندەنی جێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، مۆڕاتا لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی چێلسی جێ دەھێلێت و ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی یۆڤانتس . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەکانی بایەرن میونشن و مانشستەر یونایتد ئارەزوو دەکەن بۆند لەگەڵ مۆراتا مۆربکەن، بەڵام مۆڕاتا ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ یانەی یۆڤانتس . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مۆڕاتا ئەو کاتەی لە یانەی یۆڤانتس یاری دەکرد لە باشترین ئاستی دابوو و یەکێک بوو لە یاریزانەکانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا , بەڵام بە دوور کەوتنەوەی لە یانەی یۆڤانتس و گەڕانەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید و دواتر چوونی بۆ یانەی چێلسی رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی وەک پێویست نەماوە و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا مۆڕاتا لە ھەڵبژاردەکەی دوور بخاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad