English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانۆیی ملوانکەی پچڕاو لە سلێمانی لە نمایش بەردەوامە
2018-04-30 [02:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شانۆیی ملوانکەی پچڕاو بەردەوامە لە نمایش و تا رۆژی ١٠ی ئایار بۆ بینینی شانۆییەکە درێژکرایەوە.

دێرین حامید، دەرھێنەری شانۆییەکە رایگەیاند، شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" شانۆییەکە لەچوارچێوەی خێزانێکدا چیرۆکی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردیمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەست لەسەر ئەو برینانە دادەنێ کە جەستەی کۆمەڵگەی کوردی لەبوارەکانی پەروەردە و مەسەلەی ژنان و ماددە ھۆشبەرەکان و چەندین کارەساتی دیكه‌ تەنیوە.

وتیشی "ئەڵبەت ئێمە بۆ دروستکردنی ئەم کارە نزیکی سێ مانگە رۆژانە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر پرۆڤەی پراکتیکیمان کردووە و رەنجمان کێشاوە بۆ ئەوەی بتوانین لەئاستێکی شایستەی کارەکەمان بکەوێتە پێش چاوی بینەران ئێستاش کە لەنمایشداین و کاردانەوە و ئامادەیی بینەران دەبینین بەتەواوی خۆشحاڵین".

دێرین حامید، ئاماژەی بەوەشدا "بەھۆی داواکاری بینەرانی خۆشەویستەوە نمایشەکەمام بۆ ماوەی ١٠ رۆژ درێژکردۆتەوە، واتە تا ١٠ی ئایار نمایشمان لە ھۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان بەردەوام دەبێت".

ئەم کارە شانۆییە بەرھەمی  " ناوەندی شانۆی تاڤ"ە . لەنوسینەوەی بەرھەم ئەنوەرو دەرھێنانی دێرین حامد و بە بەشداری چەندین ئەکتەری بەتوانا.





ئەم هەواڵە 11137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad