English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەمریكا و سعودیا ھۆكاری ناسەقامگیریی ناوچەکەن
2018-04-30 [06:18 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەلێ ئەمریكا و سعودیا بەیەكەوە دەیانھەوێ بەپاساوی دژایەتیكردنی ئێران ناوچەكە ناسەقامگیر بكەن.
بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و سعودیای دایەوە،و راگەیاند كە ھەڵسوكەوتی سعودیا و ئەمریكا لەناوچە دۆخەكە ئالۆزتر دەكات،و كێبەركێی چەك و تووندرەوی دروست دەكات.

 

بەگوتەی قاسمی لە ئەمریكا و سعودیا تازەپێگەیشتووە سیاسییەكان خەریكە پەرە بە تووندوتیژی دەدەن بەبێ ئەوەی ئاگاداری دەرەنجامەكانی بن.

 

لەگەڵ ئەوەش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە كە وڵاتەكەی ھۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە بێت.





ئەم هەواڵە 10849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad