English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکاری کوژرانی بەرێوەبەری دارایی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکرێت
2018-05-01 [06:27 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه‌ كوژرا.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كوژرانی  قاسم زوبه‌یدی ، به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ چونكه‌ ناوبراو نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دركاندووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێك كه‌ له‌ چوار كه‌س پێك هاتبوون،  له‌ گه‌ره‌كی كه‌راده‌ی به‌غدا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی قاسم زوبه‌یدی و به‌ فیشه‌ك له‌سه‌ریان داوه‌و كوشتوویانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌كداره‌كان دوای ئه‌وه‌ی ناوبراویان كوشتووه‌، هه‌ڵساون به‌ شكاندنی ئه‌و كامیرانه‌ی له‌ماڵه‌كه‌دا بۆ چاودێری دانرابوون.





ئەم هەواڵە 7069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad