English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆناڵدۆ نازاریۆ قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كرد
2018-05-01 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دەربارەی یاریی ئەمڕۆی یانەکە بەرامبەر ریال مەدرید ھۆشداری دەداتە یانەی پێشووی.

ماڵپەری سپۆکسی ئەڵمانی لێدوانێکی رۆناڵدۆی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت، بایرن میونشن تیپێکی بەھێزە، ریال مەدرید سەرنەکەوتووە بۆ یاریی کۆتایی سەرەرای ئەوەی یاریی رابردووی بردووەتەوە.

ئەستێرەکەی پێشووی بەرازیل دەشڵێت، یارییەکە زۆر زەحمەت دەبێت بۆ ریال مەدرید، بایرن میونشن خاوەنی یاریزانی زۆر بەتواناییە و ئەوەش لە بەرژەوەندی یانەی شاھانە نییە.

نازاریۆ دالیما زیاتر گوتی، یارییەکانی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن ھەمیشە تایبەت و گرنگن.

دەربارەی زینەدین زیدانی ھاوڕێی و راھێنەری یانەی ریال مەدرید رۆناڵدۆ دەڵێت، من سەرسامم بەو ھەموو کارەی لەگەڵ ریال مەدرید کردوویەتی، ئەو خاوەنی پلانێکی زۆر باشە لە کاروانی خۆیدا و ھەموو کاتەکانی ژیانی بەباشی بەکاردەھێنێت و سوودیان لێ وەردەگرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا رۆناڵدۆ باسی رۆناڵدۆی پۆرتوگالی کردووە و رایگەیاندووە، ئەوەی ئەو پێشکەشیدەکات بەبێ ھیچ پێشینەیەک ئەو یاریزانێکی یەکلاییکەرەوەیە لە یارییەکاندا.


رووداو





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad