English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەی كۆن و دڕاو لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە و پاره‌ی تازه‌یان پێده‌درێت
2018-05-01 [07:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بڕیاره‌  ئەو دراوە كۆنانه‌ی لە بازاڕەكان هەیە و بەشێكیشیان دڕاون، بانكی ناوه‌ندی دەست بكات بە گۆرینەوەی ئەو دراوانە.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: دوای كردنەوەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق خەریكی چەند كارێكین بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەنجام بدرێت، پارەی كۆن لە خەڵك وەردەگرین و دواتر پارەی تازەیان پێ دەدرێتەوە بە تایبەت دراوی 250ی و 500 ى و هەزارى و 5 هەزاری.

ئه‌و ئاماژەی بەوەدا: لە ماوەی پێشووتردا بەشێك لە دراوە دڕاوەكانیان بۆ خەڵك گۆڕیەوە بەڵام قەبارەی پارە دڕاوەكان زۆرە و پێویستی بە پارەی زیاتر هەیە.

پێشووتر بڕی 10% باج لە بەرامبەر گۆڕینەوەی پارەی دڕوا هەبوو بۆ نمونە لە 100 هەزاری دڕاو  90 هەزاری پارەی نوێ بە هاوڵاتیان دەدرایەوە بەڵام دواتر ئەو باجە هەڵگیرا.

بەڵام عابد  دەڵێت: لە ماوەی داهاتوودا لە رێگەی بانكەكان خەڵك پارە كۆن و دڕاوەكان دەبەن و ئەوانیش بۆ ئێمەیان دەهێنین و ئاڵوگۆڕەكە دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش رێنمایی دەردەكرێت.

بەپێی مەزندەی شارەزایان زیاتر لە 2 تریلیۆن دیناری دراوی عێراقی  لە هەرێمی كوردستان هەیە و لە بازارەكان و لە دەستی خەڵك مامەڵەی پێ دەكرێت.

 





ئەم هەواڵە 15058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad