English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانچینی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وه‌رده‌گرێت
2018-05-01 [08:59 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆبێرتۆ مانچینی راھێنەری یانەی زینیت سانپیتەرسبۆرگی رووسی  بۆ وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ فریداسیۆن گەیشتنە رێککەوتن.

تۆری ھەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە کە دوێنێ لە شاری رۆما، مانچینی راھێنەری ئێستای زینیت سان پێترسبۆرگی رووسیا چاوی بە نوێنەرانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی کەوتووە و بە داواکەیان رازی بووە و لە ١٥ی ئەم مانگە بەرەسمی رێکەوتنی نێوانیان رادەگەیەنرێت.

ھەروەھا گرێبەستی مانچینی و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا  بۆ ماوەی ٢ ساڵەو یەکەم یاری ھەڵبژاردەکەش بە راھێنەرایەتی مانچێنی لە ٢٨ی ئەم مانگە دەبێت بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی سعودیە.

رۆبێرتۆ مانچینی ساڵی ٢٠١٧ بووە راھێنەری یانە رووسییەکە و ئەم وەرزە لەگەل یانەکەی ٢٨ یاری ئەنجامداوە، ٢٨ سەرکەوتن،١١ یەکسانبوون و ٤ دۆڕانی ھەیە.





ئەم هەواڵە 9370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad