English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایەرن ئەستێرەیەکی دیکەشی لە دەستدا 
2018-05-01 [12:49 PM]

ZNA- ھەولێر 



پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ , یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی یاریزانێکی دیکەشی لەدەستدا . 

بەپێی ھەواڵێکی  رۆژنامەی سپۆرت وەن ی ئەڵمانی , یانەی بایەرن میونشن لە یارییەکەی ئەمشەوی بێ بەش دەبێت لە تواناکانی یاریزان  خافێر مارتینیز . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , مارتینیزی ئیسپانی و یاریزانی ھێلی ناوەڕاست تا ئێستا ھەست بەسەر سوڕان دەکات ، دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەر  کرستیانۆ رۆنالدۆ کەوت و ئەمرۆش لە راھێنانەکانی تووشی ھەمان حاڵەت بووتەوە , لەبەر ئەمە راھێنەر سەرکێشی بەم یاریزانە ناکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەم شێوەیە مارتینیز دەچێتە پاڵ ئەو یاریزانانەی کە ناتوانن لە پێکھاتەی سەرەکی یاری بکەن و ئەوانیش بریتین لە نۆیەر و ڤیدال و کۆمان و بواتینگ و رۆبن کە ھەموویان یاریزان پێکھاتەی سەرەکی بوون . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad