ZNA- ھەولێر
جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی مکوڕە لەسەر ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی بەرشەلۆنە مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی , مۆرینیۆ مکوڕە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە , مۆرینیۆ باش دەزانێت کە خاڵی لاوازی یانەکەی خۆی لە دڵی بەرگری دەبینێتەوە لەبەر ئەمە دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئۆمتیتی و جۆن ئیڤانزی بەرگریکاری یانەی وێستھام یونایتد مۆربکات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گرێبەست کردنی مۆرینیۆ لەگەڵ ئۆمتیتی ئاوا ئاسان نابێت , چونکە لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ئۆمتیتی و بەرزکردنەوەی مووچەکەی.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 11284جار خوێندراوەتەوە |