English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و لیڤه‌رپوول ده‌بیته‌ گورگه‌كانی پایته‌خت
2018-05-02 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمشەو  لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ھەردوو یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە یەک دەگەن.


ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک یاریەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە یانەیی ڕۆما بەڕێوەدەچێت، لە یاری چووندا یانەی لیڤەرپوول توانی بە ئەنجامی ٥-٢ یاریەکە بباتەوە.

ھەرچەندە ئەرکی یانەی ئیتاڵیەکە قورسە بەڵام پێش ئەنجامدانی یاریەکە دی فرانچیسکۆ گووتی بە تەواوەتی لە ئاستی لیڤەرپوول وردبوومەتەوە، تەنانەت بیرکردنەوە و شێوازی یاریکردنیان زۆر جیاوازترە لە بارسێلۆنا، ئەگەر بمانەوێت بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ببڕین دەبێت سبەی کاری گەورە لە نێو یاریگەی ئۆڵمپیکۆ ئەنجام بدەین.

ھەروەھا گووتیشی ئەگەر بمانەوێت ریمۆنتادا بکەین دەبێت بە زووترین کات گۆڵ بکەین بۆ ئەوەی جۆش و خرۆشی ھاندەرانمان لە نێو یاریگەی ئۆڵمپیکۆ زیاد بکەین.

بۆیە پێشبینی یاریێکی ئاگرین و بەھێز دەکریت لە نێوان ھەردوو لا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی و ڕووبەرووبۆنەوەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە فیناڵ.
 





ئەم هەواڵە 9487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad