ZNA – هەولێر
راپەری ئەمریکی، کانیێ ویست، لەرێگەی چەند تویتێکەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا کانیدی بکات.
وێست تەمەن ٤٠ ساڵ، هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هەرچەند لەگەڵ هەموو شتێک لەگەڵ ترەمپ هاوڕا نین، بەڵام هەست دەکات کە برایەتی.
کانیێ وێست لەم هەفتەیەدا بە گۆرانییەک پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ نیشاندا.
ئەو راپەرە لەرێگەی چەند تویتێکەوە کە لە تویتەر بڵاوکربوونەوە، پشتیوانی خۆی بۆ بیروبۆچوونە سیاسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا نیشاندابوو، هەروەها رایگەیاند، بە گۆرانییەکیش پاڵپشتی لە ترەمپ دەکات.
گۆرانییەکە بەناوی "تۆ لە رووبەڕبوونەوەی خەڵکدا"یە و جگە لە وێست، راپەری ئەمریکی تی ئای لەم بەرهەمەدا بەشدارە.
کانیێ ویێست لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، پشتیوانی خۆی بۆ ترەمپ نیشاندا، جیا لە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان کە دژی سەرۆکی ئێستا ئەمریکا وەستانەوە.
ئەم هەواڵە 10822جار خوێندراوەتەوە |