English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی متمانە ..
2018-05-02 [11:23 AM]

نووسين: هاوده‌نگ فاروق


پارتی حزبێكی خۆشكار و تایبەتە، لە هیچ حزبێك ناچێ، لە گەورەترین ئەزمەدا هیوا بڕاو نییە و تروسكایی هەڵسانەوە دەبینێ، خۆڕاگرە، لە سەر پێی خۆی ڕادەوەستێ، بۆ هەموو دەردێك چارەسەری پێییە، بۆیە پارتی بۆ كوردستان زۆر گرنگە، لە دە ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین دژایەتی پارتی كرا، بەڵام هیچ یەكێك لەو حزبانە نەیانتوانی ببنە بەدیلێكی باشتر بۆ پارتی، نەیانتوانی دەستكەوتی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكەن، نەیانتوانی كێشە ئابوورییەكانی كوردستان چارەسەر بكەن، حزبەكان لەو موچە و بودجەیەی كە خۆیان لە بەغدا پێشنیازی بڕینیان كردبوو، نەیانتوانی یەك موچەش بۆ خەڵكی كوردستان بگەڕێننەوە، بەڵام پارتی موچەی گێڕایەوە بۆ خەڵكی كوردستان.
تا خیانەتی گەورەی 16 ی ئۆكتۆبەر و دواتریش پارتی ڕووبەڕووی چەندین تەحەدیاتی گەورە و مەترسیدار بۆوە، حزبەكان بۆ لێدانی پارتی، بێ شەرم و سڵەمینەوە، دەستیان بۆ هەر چڵ پوشێكی ناوخۆ و دەرەكی دەبرد، چونكە لە شەڕی سارد و گەرمی پارتیدا لە ناوخۆ هەمیشە دەشكان، كلكیان لە بەغدا و پایتەختەكانی وەڵاتانی دراوسێ تۆزی دەكرد، سەدان كێشەیان بۆ پارتی درووست دەكرد، قەیرانیان بە قەیران دەسپارد، بەڵام پارتی و بارزانی هەرمان و مەزنتر دەبوون، لە سەر پێی خۆیان ڕاوەستان، متمانەی زیاتریان لە دڵ و دەروونی گەلی كوردستان بە گشتی و جەماوەری پارتی درووست كرد ..
ئێستاش لەو بانگەشە ئاستنزم و پڕ لە چەواشەكارییەی لە بەرامبەر پارتیدا دەیكەن، زۆر هەگبە بەتاڵ دەردەكەون، هیچیان پێنییە و لە سەر خۆڵەمێش سەما دەكەن، هیچ ماددەیەكی هەست پێكراو و جێیی باوەڕیان نییە، هێندە بەڵێنی قسە و بێ كرداریان بە خەڵك داوە، هەموو متمانەیەكیان لە دەست داوە، بەڵام پارتی وەك حزبی متمانە و سەنگین حسابی جیددی لە سەر خیتاب و هەڵوێستەكانی دەكرێ، هەر شتێك لە میداكانیش بووترێت، تا پارتی پشتڕاستی نەكاتەوە، كەس باوەڕی پێ ناكات، پارتی متمانەی پتەوی جەماوەری لە گەڵدایە یار و نەیار بڕوای پێ دەكەن، ئەوەش لە خۆڕا درووست نەبووە، پارتی بەوە ناسراوە خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی، شتێك بڵێ دەیكات، بۆی نەكرێ نایڵێت، بەڵام كە بەڵێنیدا ئەگەر قوربانی گەورەشی بۆ دابێت جێبەجێی دەكات، لە فەرهەنگی پارتیدا گوفتاری بێ كردار، سیاسەتی هەڵگرتنی بەردی گەورە و سازش و گۆڕینی بەڵێنەكان نییە، ئەمەیە نهێنی مانەوە و هەمیشە بەهێزتربوونی پارتی.





ئەم هەواڵە 4282جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad