English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی پارتی؟
2018-05-02 [11:26 AM]

نووسيني: ئاریان فەرەج


پرسیارێك هەیە حەق وایە هەر هاوڵاتییەكی هۆشیاری كوردستان لە خۆی بكات: بۆچی تیری ناحەزانی كورد هەمیشە ڕووی لە پارتییە، بۆ تەنیا پارتی دەبین و دەیانەوێ لاوازی بكەن. ئەدی بۆچی دواجاریش هەر رودەكەنەوە پارتی و بە ناچاری مامەڵە لەگەڵ پارتی دەكەن؟؟ 
ئەم حەقیقەتە نوێ نییە، كاتی خۆی رژێمی بەعسییش تا توانی شەڕی بارزانی و پارتی كرد و لایەكی بزوتنەوەی كوردیش دابویە پاڵی و بە هەمویان تەنگیان بە پێشمەرگەی پارتی هەڵچنیبوو، هەرچی تیری هەبوو گرتیە سینگی پارتی، كەچی دواجاریش كە وویستی دانوستانی جددی لەگەڵ كورد بكات، لە دەرگای پارتی دا و رووی كردە بارزانی و ئەو هەموو جاش و چەكدارەشی مەرەخەس كرد. راشكاوانەش ووتی كە شەڕ و ئاشتییش هەر لەگەڵ پارتی دەكرێ. 
ئەمجارەش، هەمان حەقیقەت دوبارە بۆوە، زۆرێك لەوانەی لە بەغدا بە عەقڵی رابردوو بیردەكەنەوە، كەوتنە سەنگەگرتن لە پارتی و بارزانی، شەقامی عەرەبی عێراقیان لە دژی پارتی هاندا، لەبەغداوە هەڕەشەیان دەنارد و هەرچییان پێكرا بە دژی پرۆژە حوكمڕانییەكی پارتی كردییان بەو ئومێدەی بیشكێنن. زۆرێك لە حزبە خۆماڵییەكانیش، ئەوپەڕی هاوكارییان كردن. بەو دواییە هیچ نەما نەیخەنە خزمەت بەغدا: ووتیان پشتت دەگرین هەموو كوردستان بگریتەوە، بە ناوی حكومەتی ئینقازەوە، قەوارەی هەرێمت بۆ دەڕوخێنین و سێ پارێزگای بێ ناسنامە و پاشكۆت تەسلیم دەكەین، دەبینە پارێزەری وەحدەی عێراق. سەركز و موتیعی مەركەز دەبین. دۆزی نەتەوەیی كوردت لە كەچە معاشێكدا بۆ بچوكدەكەینەوە و وا دەكەین تاكی كورد لە پێناو موچەدا دەستبەرداری هەموو مافە سیاسییەكانی بێت. نە هەرێممان دەوێ و نە فدراڵی، بە لامەركەزیەكی موحافەزات مەمنون دەبین. تەنیا بەو مەرجەی مامەڵە لەگەڵ پارتی و حكومەتی هەرێم نەكەیت و بوار نەدەی هەستنەوە سەرپێ. 
بەغدا ئەگەرچی لە سەرەتادا ودوای ئەوەی لە كەركوك بۆی چووە سەر، خەونی روخانی هەرێمی لە خەیاڵدا بوو و شەڕی هێنایە بەردەرگای پارتی و ئەگەرچی بە هاندان و لەسەر قسەی ئەوان تا پێیكرا سیاسەتی برسیكردنی درێژەپێدا و فشاری زۆری بۆ پارتی هێنا، بەڵام دواجار و وەك هەموو ئەزمونەكانی رابردوو، هاتەوە سەر رێی پارتی و دانوستان لەگەڵ پارتی و مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروستدا. 
پارتییەكان و ئەوانەی دەنگ و متمانە بە پارتی دەدەن، تێدەگەن و لایان روونە كە یار و نەیاری كورد كۆكن لەسەر ئەوەی نوێنەری دۆزی كورد پارتییە، قارەمانی شەڕ و ئاشتی، مقاوەمە و دانوستان هەر پارتییە. بۆیە دەنگی كوردیش هەر شایستەی پارتییە.





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad