English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماری قوربانیان مانگی نیسانی بڵاو كرده‌وه‌
2018-05-02 [04:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق "یونامی" ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی نیسانی  ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٦٨هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

 پارێزگای ئەنبار به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ‌١٥٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی ٢٤ كوژراو و ٢٩ بریندار بووه‌‌. دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ ٨ كوژراو و ٣٠بریندار و لە کەرکوکیش ١٠ كوژراو و ٢١ بریندار هەبوون .

یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عیراق، وتی،  ژمارەی قوربانیان لە راپۆرتەکاندا بە شێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە لە دوای تێکشکانی داعش لە وەتەی ساڵی پارەوە. ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام خۆشترین هەواڵ لە کاتێکدا دەبێت کە عیراق خاڵی بێت لە مەترسی تیرۆر و بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە ئاشتیدابێت.

وتیشی، ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن. یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات. ​





ئەم هەواڵە 5881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad