English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ڕۆژنامەنووسەی هێرشی كردە سەر جۆرج بوش كاندیدی پەرلەمانی عێراقە
2018-05-02 [09:08 AM]

ZNA- ھەولێر


مونتەزەر زەیدی ئەو رۆژنامەنووسە عێراقیەی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیە هاوبەشەكەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆرج بوش سەرۆكی ئەمریكا لە بەغدا پێڵاوەكانی لە جۆرج بوش گرت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كاندیدە.


زەیدی كە خۆی لە لیستی (سائیرون)ی عێراق كاندید كردووە، لە بەشێك لە بانگەشەكانیدا كار لەسەر ئەم رەفتارەی دەكات كە بەرانبەر جۆرج بوش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ساڵی 2008دا نواندبووی.


زەیدی تەمەن 39 ساڵ، كە لەسەر لیستە هاوبەشەكەی رەوتی سەدر و حزبی شیوعی عێراق كاندیدە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی "لەسەر ئیزنی خودا سوور دەبین لە لادانی گەندەڵكاران. مافەكانتان لە قورگی ئەوانە دەردێنینەوە".


زەیدی كاتی خۆی لەگەڵ هەڵدانی پێڵاوەكانی بۆ بوش، هاواری كرد ئەمە ماچی ماڵئاوایی عێراقە بۆ تۆ. بەم هۆیەوە دادگای عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بەسەر مونتەزەر زەیدیدا دەركرد، بەڵام دوای بەسەربردنی یازدە مانگ ئازاد كرا.

 





ئەم هەواڵە 7651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad