English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیڤەرپووڵ خۆی گەیاندە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ
2018-05-03 [04:46 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەرەڕای شکستی یانەی لیڤەرپووڵ بە ٤-٢ بە رۆما توانی پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت ئەمەش بەھۆی سود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون.


لە یاریی گەڕانەوەدا ھەردوو یانە لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە و رۆما یارییەکەی بە ٤-٢ بردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی.

گۆڵەکانی یانە ئینگلیزییەکە لەلایەن سادیۆ مانێ و جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆمەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی رۆماش جەیمس میلنەر بە ھەڵە، راجا ناینگۆلان دوو گۆڵ و ئیدین دزیکۆ تۆماریکردن.

لە کۆتایدا لیڤەرپووڵ بە ئەنجامی ھەردوو یاری چوون و ھاتن توانی ٧-٦ بردنەوە تۆمار بکات و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر بکات.

یاری کۆتایی لە  ٢٦-٥- ٢٠١٨ لە شاری کیێڤی ئۆکرانیا لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک لە نێوان لیڤەرپووڵ و ڕیاڵ مەدرید بەڕێوە بچێت.
 





ئەم هەواڵە 7945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad