English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی کلۆپ لەباره‌ی رووبەروبونەوەی ڕیاڵ مەدرید
2018-05-03 [07:25 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای گەیشتنی یانەکەی بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یۆرگن کلۆپی راھێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کردوو باسی گەیشتنیان بە یاری کۆتایی کرد.

یۆرگن کلۆپ رایگەیاند گەیشتنمان بە یاری کۆتایی کارێکی گەورەیە و ئێمە زۆر دڵخۆشین، ئەگەر ئێمە توانیمان نازناوەکە ببەینەوە ئەوا جوانتر و کاریگەرتر دەبێت .

سەبارەت بە یاری کۆتایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدیش کلۆپ گووتی: ھەر تیپێک بیەوێت لە چامپیۆنزلیگ یەکەم بێت یان بگاتە قۆناغەکانی کۆتایی دەبێت یانەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، بارسا یان بایرن ببڕێت ئەوکات دەتوانێت ببێت بە پاڵەوان.

ھەروەھا وتیشی ئێمە بە باشی و  بە تایبەتی خۆمان بۆ یاری کۆتایی ئامادە دەکەین، چونکە دەزانین یانەی ڕیاڵ مەدرید تیپێکی زەحمەتە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 8596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad