English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند سودێكی قه‌رنابیت
2018-05-03 [07:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قه‌رنابیت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ڤیتامین سی و ڤیتامینه‌كانی جۆری بی 6 و بی 1 و بی 3 و ترشی فۆلیكه‌، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالسیۆم ، مه‌گنیسیۆم ، فۆسفۆڕ ، پڕۆتین و چه‌وری بێ زیان و ترشی ئۆمێگا 3 .


بۆیه‌ قه‌رنابیت به‌ره‌نگاری باشی هه‌وكردنی جه‌سته‌ ده‌بێته‌وه‌و كێشه‌ی قۆڵۆن كه‌متر ده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسی توش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ش ناهێڵێ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆلیش له‌ خوێن ڕێك ده‌خات.


وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رنابیت مادده‌ی كۆلین و فۆسفۆڕی تێدایه‌، پارێزگاری ده‌كات له‌ ته‌ندروستی مێشك و ئامێری ده‌ماره‌كان ، وه‌ ئامێری به‌رگریش به‌هێزتر ده‌كات .


وه‌ ده‌توانی قه‌رنابیت بخۆیت بۆ گه‌شه‌ی قژ و پارێزگاری كردن له‌ جوانی ڕوخسار و دوور بوون له‌ كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌كانی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی.


پسپۆڕانی بواری خۆراكیش ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌ خواردنی قه‌رنابیت بۆ دابه‌زینی كێش و پارێزگاری كردن له‌ ته‌ندروستی چاوه‌كان و بینین.





ئەم هەواڵە 9940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad