English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر کەلاوەکانی موسل پۆستەرەکانی ھەلبژاردن ھەلدەواسرێن
2018-05-03 [09:51 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرەڕای ئەو ھەموو وێرانكاری و كاولكاریەی بەھۆی شەڕی داعشەوە تووشی مووسڵ ھاتووە، كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان، پۆستەر و وێنەكانیان بە باڵەخانە و خانووە رووخاوەكانی ئەو شارەدا ھەڵواسیووە و بەڵێنی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە بە خەڵك دەدەن.

پارێزگای نەینەوا 34 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تەرخانكراوە و ژمارەیەكی زۆری ھاوپەیمانی و لیستی لایەنە سیاسییەكان، لە سەرجەم تائیفە و مەزھەب و نەتەوە و ئاینییەكان كێبركێ دەكەن.

عەلی فارس، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی موسڵی كۆنە ئەو دەڵێت: "تەنیا وێنەكانیان ھەڵدەواسن، ئێمەش خانووەكانمان كەلاوەن و لەنێو خۆڵ و خاشاكدا دەژین، تائێستاش چەندین تەرم لەژێر داروبەردی خانووە رووخاوەكاندان، ھیچ بەرپرسێك نەھاتووەتە مووسڵی كۆن".

بەشێك لە خەڵكی دیكەی ناوچە وێرانبووانەی مووسڵی كۆن، لە پێناو گۆڕینی بەرپرسە گەندەڵەكان، بە باشی دەزانن ھاووڵاتییان بەشداری لە ھەڵبژاردنەكاندا بكەن و دەنگبدەن.

لەوبارەوە ھاووڵاتییەكی دانیشتووی مووسڵ بەناوی محەمەد داود، دەڵێ: "ئامۆژگاریم بۆ خەڵكی مووسڵ، ئەوەیە پێویستە بەشداری ھەڵبژاردن بكەن، دەبێ بە دەنگ ئەم واقعە بگۆڕن".

نزیكەی 10 مانگ بەسەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵدا تێپەڕی، كەچی وەك ئەوەی دوێنێ شەڕ لەو شارەبووبێت، ھەزاران خانوو ھەر بەرووخاوی ماونەتەوە و سەدان تەرم لە ژێر خۆڵ و خاشاكدان و دەیان ھەزار كەسیش ھەر لە ئاوارەییدان.

بۆ ھەڵبژاردنی خوولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 938 كاندیدی پارێزگای نەینەوا لە سەرجەم پێكھاتە و ئایین و نەتەوەكان كێبڕكێ لەسەر بە دەست ھێنانی 34 كورسی ئەنجوومەنی نێونەران دەكەن.





ئەم هەواڵە 7186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad