English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق شه‌ش فڕۆكه‌ی دیكه‌ی جه‌نگی له‌ كۆریای باشوور وه‌رگرت
2018-05-03 [11:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50"ی له‌ كۆریای باشووره‌ وه‌رگرت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا ھاتووه‌، كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" كه‌ ژماره‌یان شه‌ش فڕۆكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه‌ راده‌ستی عێراق كراون.

ئه‌مه‌ سێیه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" یه‌ كه‌ عێراق له‌ كۆریای باشوور وه‌ری ده‌گرێت دوای ئه‌وه‌ی پێشتر دوو كاروانی دیكه‌ی ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ی راده‌ستكرابوو.

له‌ ساڵی ٢٠١٣دا، عێراق گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی ٢٤ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" له‌گه‌ڵ كۆریای باشووردا واژوو كردبوو.

 





ئەم هەواڵە 5977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad