English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: عه‌بادی ژماره‌یه‌كی نادروستی كوژراوانی راگه‌یاندوه‌
2018-05-03 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی یو ئێس ئه‌ی توده‌ی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌، باس له‌ ئاماری كوژراوانی شاری موسڵ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و شاره‌دا كوژراون.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی به‌ناونیشانی "تاكو ئێستا بۆنی مردن له‌ موسڵ دێت و وێرانه‌ش هه‌موولایه‌كی گرتۆته‌وه‌" باسی له‌وه‌ كردوه‌، له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌یان پشتیان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی پشكنین به‌ستووه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه‌ چوونه‌ته‌ موسڵ.

روونی كرده‌وه‌، تیمه‌كان سه‌دان ته‌رمیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ تاكو ئێستا له‌ژێر دارو په‌ردوی خانووه‌ رووخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌، وتیشی، به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی هاوڵاتیان رایگه‌یاندبوو، دروست نییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پرۆسه‌ی رزگاركردن 1300 كوژراوی له‌ هاوڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه‌‌ و ئه‌وه‌ی زانراوه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌كانی عه‌بادی ناگونجێت.

 





ئەم هەواڵە 6640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad