English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون
2018-05-03 [01:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە بەنیازین سیستەمی ئازادی بازرگانی لە نێوان دوو لایەندا دروست بکەین و ئەوش دەتوانێت ببێتە هۆی فراوان بوونی سەرمایەدانان لە هەردوو وڵاتدا.

محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەمە لە دەستپێکی ڕێوڕەسمی دەرفەتە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر جەختی کرده‌وه‌ لەسەر پێوەندی لە ئاستی باڵای سیاسی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان عێراق و گەشەی پێوەندیی ئابووری هەمە لایەنە لە نێوانیاندا.

شەریعەتمەداری هیوای خواست ئەو کۆڕبەندە دەرفەتێک بێت بۆ ناساندنی توانا ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

وەزیری بازرگانیی ئێران وتيشی، لە دانووستانەکانماندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ چواره‌م كۆنفرانسی ئابووریی كوردستان به ‌چاودێریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ‌نێوان هه‌رێم و ئێراندا ده‌ستی به ‌كاره‌كانی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتاییی به‌ كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ هات.

به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، kdp ڕاگه‌یاندوه‌، كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ‌نێوان هه‌رێم و ئێران ئه‌نجامی باش بووه‌ و مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه‌ش بۆ ئه‌وه‌یە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد بكرێتەوە بۆ ڕادەیەی لە پێش شه‌ڕی داعشدا هەبوو، بۆیه‌ ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نیزیكه‌ی سێ ملیار دۆلاره‌ و له‌ هه‌وڵداین به‌رزی بكه‌ینه‌وه‌ بۆ شه‌ش تا هه‌شت ملیار دۆلار و هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌و كاره‌.

 

 





ئەم هەواڵە 3694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad