English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچوونی لامپارد لەسەر یاری ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵ
2018-05-03 [09:07 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای گەیشتنیان بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، فرانک لامپاردی ئەستێرەی پێشوی ئینگلیزی بۆچوونی خۆی لەسەر یاریەکەی لیڤەرپووڵ و ڕیاڵ مەدرید دەربڕی.

لامپارد لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەیێکی ئینگلیزی گووتی: بەدڵنیاییەوە لای ھەمووان ڕیاڵ مەدرید نزیکترە کە جامەکە بباتەوە، بەڵام من پێم وایە کە لیڤەرپووڵ ھەموو ئەو چەکانەی ھەیە کە بتوانێت بەھۆیەوە شکست بە ریاڵ مەدرید بھێنێت و جامەکەش بەرزبکاتەوە.

لامپارد دەڵێت: "ئەوەی لە یاری کۆتاییدا گرنگە بردنەوەیە و لیڤەرپوڵیش بۆ بردنەوەی یارییەکە بەڕێدەکەوێت".

ھەروەھا لامپارد ئاماژە بەوەدەکات بوونی راھێنەرێکی وەک یۆرگن کلۆب و بەو متمانەیەی لەم وەرزەدا لێیان دەرکەوتووە، گەر بتوانن لە ھەموو لایەکەوە بە شێوەیەکی راست رۆڵی خۆیان بگێڕن، ئەوا لیڤەرپووڵ دەتوانێت چارەنوسی خۆی بگۆڕێت و نازناوەکە بەدەستبھێنێت.

شەوی ڕابردوو سەرەڕای شکست ھاتنی لیڤەرپووڵ بەرامبەر بە رۆما، بەڵام بە ئەنجامی یاری چوون و ھاتن خۆی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.





ئەم هەواڵە 4198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad