English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگترین 10 ئاماری مێژوویی له‌ باره‌ی كلاسیكۆ
2018-05-05 [08:29 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژی یەکشەممە کلاسیکۆی زەوی لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت، پێگەی بی بی سی بریتانیا چەند ئامارھێکی گرنگی مێژوویی کلاسیکۆی ئیسپانیای بڵاو کردەوە.

گرینگترین ئامار و راستییەکان لە بارەی کلاسیکۆ:-

١ـ بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ٢٣٧ کلاسیکۆیان ئەنجام داوە، بارسێلۆنا ٩٣ بردنەوە، ریال مەرید ٩٥ بردنەوە، ٢٩ یاریش بەیەکسانبوون تەواو بووە.

٢ـ بارسێلۆنا لە دوایین یاری خۆی لە کلاسیکۆ لە یاریگەی کامپ نوو نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆمار بکات، ٢ شکست و یەک بەرامبەربوونی تۆمار کردووە.

٣ـ ریال مەدرید ٣٩٩ کۆڵی لە کلاسیکۆ کردووە و بارسێلۆنا خاوەنی ٣٨٧ گۆڵە.

٤ـ بارسێلۆنا کاتێک لە لالیگا کلاسیکۆی لە نێو یاریگەی خۆی بەرامبەر ریال کردووە ٤٩ بردنەوە و ١٨ یەکسانبوون و ٢٠ شکستی تۆمار کردووە.

٥ـ بارسێلۆنا یەکەمجار لە وەرزی ٢٠١٣ ـ ٢٠١٤ لە ژێر سەرپەرشتی جیراردۆ مارتینۆ توانی لە یاریی چوون و ھاتن لە لالیگا شکست بە ریال مەدرید بێنێت.

٦ـ بارسێلۆنا لە دوایین ٢٠ یاری رابردووی لە کلاسیکۆی لالیگا توانیویەتی گۆڵ تۆمار بکات (٤٦) گۆڵ، بەمەش بارسا تاکە یانەیە لە کلاسیکۆ خاوەنی درێژترین زنجیرەی گۆڵتۆمارکردنە، ریال مەدرید پلەی دووەم دێت کاتێک لە نێوان وەرزی ١٩٥٩ ـ ١٩٦٩ بە بەردەوامی لە کلاسیکۆ گۆڵی دەکرد و (٢٢) گۆڵی لەو ماوەیە لە بارسا کرد بوو.

٧ـ لیۆنێل مێسی لە کۆی ٣٧ یاری لە کلاسیکۆ ٢٥ گۆڵی کردووە، بەمەش گۆڵکاری مێژوی کلاسیکۆیە، لە پلەی دووەم دی ستیفانۆ بە ١٨ گۆڵ دێت، لە پلەی سێیەمش کریستیانۆ بە ١٧ گۆڵ دێت.

٨ـ لیۆنێل مێسی لە دوایین ٤ یاری لە کامپ نوو نەیتوانیوە گۆڵ بکات.

٩ـ کریستیانۆ لە دوایین ١١ سەردانی بۆ کامپ نوو ١١ گۆڵی گردووە.

١٠ـ ریال مەدرید لە ٣١ یاری کلاسیکۆ ١٤ کارتی سووری وەرگرتووە.‌

کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad