English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتییەكانی سلێمانی ئیسپاتیان كردەوە كە ڕەگیان لە قوڵایی ئەم ڕێباز وشارە داكوتاوە
2018-05-05 [11:01 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


 

که‌رنه‌ڤاڵی زه‌ردی ئه‌مڕۆی سلێمانی ئیسپاتی كردەوە كە پارتییەكان ڕەگیان لەو شارە چۆتە ناخی زەویەوە" بۆیە ئەو پارتییە نورانیانە پڕ بە گەرووی خۆیان هاواریان دەكرد "بارزانی ....بارزانی" 
تەنانەت لەگەڵ ئەو ڕەحمەته‌ ئیلاهیەی بەسەریاندا دەباری نەغمەی سەمفۆنیایەكی هێندە بەجۆش و خرۆشی بۆ دەژنین بەجۆرێك تەڕ بووونی خۆیان لەبیر كردبوو" ئەم تەحەشودە جەماوەریەی پارتیەكانی سلێمانی سەلماندیەوە كە ئەوە پیلانی ئەهریمەنەكانە ناهێڵێ دەنگی ئازادی خۆیان هەڵبڕن و خەمساردبن لە بەرامبەر پرسە سیاسییە هەستیارو چارەنووسسازەكانی ئەو شاره‌" 
ئەوە پەیڕەوكردنی سیاسەتی ملهوڕانەی بەناو ئۆپۆزیسیۆنە دەنگی دلێرانەی ئەوانی خنكاندووە و بازنەی بەشداریكردنیانی تەنگتر كردۆتەوەو پەراوێزی خستوون. 
هه‌روەك جەنابی دەوڵەتمەدار فەرمووی "ئیتر بەسە"....
با دەنگدەران سەرپشك بن لە هەڵبژاردنداو ئەولەویەت بدریێتە ئیختیاری خۆیان، چونكە زۆر بۆهێنان،و سیاسەتی زۆرە ملێ و ناچاركردن لەگەڵ پارتیە ڕەسەنەكانی سلێمانی ئیستیفادەی نییەو تەنها گەمە كردنە لە ئاوی مەنگ و هیچی تر نا" ئیتر با بەردەوام بین تا كۆتایی هێنانیان بە ساقیتەكان وئیڕهابی فیکری، چونكە وەك چۆن درۆزن هەرگیز ڕاستی ناڵێت و فێریش نابێت. ئاوهاش ساقیت هەر بەساقیتی دەمەێنێتەوەو لە وانەكانی ئەخلاق دەرناچێت......!!





ئەم هەواڵە 4423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad