English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش کلاسیکۆ ریال ھەواڵێکی خۆشی پێدەگات 
2018-05-05 [11:55 AM]

ZNA- ھەولێر 


بڕیارە سبەی یەک شەممە لەلوتکەی یارییەکانی خولی ئیسپانی ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاری کلاسیکۆی زەوی بە یەک بگەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ،  رۆژێک پیش یارییەکە ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید ھەواڵێکی خۆشییان پێگەیشت ئەویش بەگەڕانەوەی ھەردوو یاریزان ئیسکۆ و ڤاران بۆ راھێنانە بە کۆمەڵەکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئیسکۆ ماوەی دوو ھەفتە بوو بەھۆی پێکانەوە یاری نەدەکرد و ڤارانیش لە رۆژانی رابردوو تووشی ئازار ھاتبوو لە قاچەکانی ، بەڵام ئەمڕۆ ھەردوو یاریزان لە راھێنانە بە کۆمەڵەکان دەبیندران و پێشبینی دەکرێت لە یارییەکەی سبەی لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی سەرەکی یاری بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لە یاری کلاسیکۆ یانەی ریال مەدرید تەنھا بێ بەش دەبێت لە تواناکانی یاریزان کارڤاخاڵ کە بەھۆی پێکانەوە ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە لە یاریگاکان دوور کەوتووتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad