English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزش و سۆشیاڵ میدیا 
2018-05-05 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر 



 پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ھەموو بوارەکانی ژیانی گرتۆتەوەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و سات لە دوای سات ڕووداوەکان و ھەواڵەکان خێراتر بڵاو دەبنەوەو دەگەنە بەر دیدی ھەواداران و خوێنەران.

 بێگومان لەو نێوەندەشدا سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێ  بەو ھۆیەی ھەموو تاکێک زۆر بە خێرایی ھەواڵ و ڕووداوەکانی پێ دەگات. جا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ یان پەیج و سایت و کەناڵەکان بێت. بەڵام بەھۆی تێرامانم لە بڵاو کردنەوەی بابەتەکان و ھەواڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند خاڵێکم لەلا گەڵاڵە بووەو دەیخەمە ڕوو بەو ھیوایەم لەمەودوا پەیڕەوی بکەین تا بابەتەکان زیاتر سوود مەند بن ... 

١ـ ھەواڵەکان بە پەلە دەنوسرێن . بۆیە ھەڵەی چاپ و ڕێنووسی ڕوودەدات
. ٢ـ با ھەواڵ و بابەتەکە بە شێوەیەکی سادە بنووسرێ تا ھەموو تاکێکی کۆمەڵگە بە ئاسانی لە ماناو ناوەڕۆکی بگات
 . ٣ـ ناوو ناتۆراو قسەی ناشیرین بە ڕاھێنەرو یاریزان و .....ھتد.نەگوترێت ھەوڵ بدەن مەبەستتان خزمەت کردنی بوارەکە بێ
. ٤ـ گیانی وەرزشی بپارێزن و ھاوڕێ و برادەرت زیز مەکە لە پێناو پۆستێک یان بابەتێکی وەرزشی
 . ٥ـ ھەوڵ بدەن زیاتر گرینگی بە وەرزشی ناوەخۆ بدەن و یاریزانان و وەرزشوانانی کورد بناسێنن نەوەکو ڕۆژانە پۆستەکانتان تەنھا وەرزشی دەرەوە بێ
 . ٦ـ دانانی وێنە لەگەڵ بابەتەکان زۆر گرینگە . بۆیە ھەوڵ بدەن ئەو وێنەیەی دایدەنێن نزیک بێ لەگەڵ ناوەڕۆکی پۆست و بابەتەکە
 . ٧ـ ھەوڵ بدەن ھەواڵەکان لە پەیچ و سایتی ناودارو ڕێگەپێدراو وەربگرن تا تووشی ھەڵە نەبن ودواتریش سەرنج بدەنە ناوی تەواوی یاریزان و وەرزشوان و ڕاھێنەرو یانەکان .....ھتد تاوەکو خۆی بنووسرێتەوە. 

٨ـ دڵنیام ئێوەش سەرنج و تێبینیان لەسەر پۆست و بابەتەکان ھەیە. ھیوادارم ھەموومان بەیەکەوە ھەوڵ بدەین باشترین و ڕاستترین ھەواڵ بدەین بە ھەواداران و وەرزشوانان. لەگەڵ ڕێزم

کمال یوسف عبداللە
 





ئەم هەواڵە 10105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad