English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە ھەوڵیدا خۆی بکوژێت ، بزانە لەسەر چی 
2018-05-05 [04:27 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
رۆژانە  لەسەرتاسەری جیھان دەیەھا حاڵەتی  ھەوڵی خۆ کوشتن روودەدات ، بەڵام ھەندێکیان زۆر سەیرن و جێگەی تێرامانن . 

لوسی گریگەر کچە قوتابییەکی تەمەن ٢٠ ساڵەیە بەھۆی ئازارەکانی سووڕی مانگانە ھەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت . 

 

لوسی بەرەگەز خەڵکی وڵاتی ئینگلتەرایە و لە قۆناغی سێیەمی زانکۆی لینکۆلن لەبەشی ریکلام دەخوێنێت . 

لوسی لەتەمەنی ١٣ ساڵی بەردەوام بەدەست ئازاری سووڕی مانگانەی ناڵاندوویەتی , بەڵام ھەموو کات پزیشکەکان پێیان گووتووە ئەمە شتێکی ئاساییە و گرفت نییە و کەسیش باوەڕی پێنەکردوە . 

 

لە دواجار کە تووشی سووڕی مانگانە دەبێت , ھەست بە ئازارێکی یەکجار زۆر دەکات لەبەر ئەمە وەک بێزارییەک لە حاڵەتی خۆی , پەنا بۆ خۆ کوشتن دەبات , بەڵام لە دوا سات رزگار کرا . 

لەمبارەیەوە لوسی دەڵێت : من لە ھەموو کەسێک زیاتر جەستەی خۆم دەناسم , لە ھەرزەکارییەوە بەدەست ئەو ئازارە دەناڵێنم و ھەندێک جار زۆر درێژەی دەکێشا و توانای رۆیشتنم نەمابوو  و وەک ئەوە وابوو بە چەقۆ لێت بدەن , بەڵام لە ئێستادا ھەست بە دڵخۆشی دەکەم کە گرنگی بە حاڵەتەکەم دەدرێت . 

ی.ا
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 11146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad